په‌ڵە... سه‌لام عومه‌ر

 

گریانێک به‌باراندادێ

چه‌خماخه‌یه‌ک...

مژده‌ى په‌ڵه‌ ده‌بارێنێ

بارانیش تاکو نه‌وه‌رێ

گریانى وشک بوونه‌وه‌و

قرچانى گه‌لاَو قڵیشى

زه‌وى بێباران نابیستێ،

تانه‌وه‌رێ….

له‌خه‌مى سه‌وز بوونه‌وه‌و

مانه‌وه‌ى په‌ڵه‌ ناگا…

بۆیه‌زیاتر له‌لوتکه‌دا حه‌زى له‌به‌تاڵبوونه‌وه‌ى

ئه‌و فرمێسکانه‌ن له‌وێدا سپى ده‌بنه‌وه‌،

حه‌زى له‌به‌تاڵبوونه‌وه‌ى

ئه‌و بارانه‌ن

به‌ره‌و روبار شۆڕ ده‌بنه‌وه‌،

* * *

بارانێک به‌لوتکه‌دا هات

له‌وێوه‌.....

هه‌واڵى ته‌ڕبوونه‌وه‌ى زه‌وى و

نوێ بوونه‌وه‌ى مێژو و

ئه‌و سه‌رهاتانه‌ى پێیه‌

که‌ مژده‌ن بۆ وشکه‌ ساڵى

یان..؟

ئومێدن بۆ په‌ڵه‌یه‌ک...

له‌پایزێکى زووه‌وه‌ دىَ و...

سه‌رچاوه‌ى گه‌وره‌ترین روباره‌

یان هه‌ندىَ جارهه‌مو وه‌زه‌کان ئه‌و په‌ڵه‌

له‌خۆوه‌ دىَ و..

به‌ ته‌وێڵمانه‌وه‌ دیاره‌.

* * *

گریانێک روبار دروست ده‌کا

روبارێکیش لافاو

بارانێک یه‌ک پارچه‌ ئاوه‌و...

وه‌کو په‌ڵه‌

زه‌ویمان بۆ ده‌شواته‌وه‌،

ئیدى باران...

یان هه‌ورێ له‌قولاَیى ئاسمان

وشک بوونه‌وه‌ى زه‌وى و...

سیس بوونمان بیرده‌باته‌وه‌

به‌لاَم کام باران و په‌ڵه‌

یان هه‌ورو ره‌هێڵه‌ى ئاسمان

ده‌توانىَ په‌ڵه‌ى ته‌وێڵى

زگماکى مه‌

به‌یه‌کجارى ره‌شکاته‌وه‌.

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه