قەندیل گڕی گرتووە!!؟... باوکی ئەسماء

 

 

قەندیل سەر بەرزە بە شۆڕشەکانی

بەڵام دڵ تەنگە بۆ دانیشتوانی !

دەڵێ ئەوانەی دوێنێ لای من بوون

بێ سفەت دەرچوون بەرامبەر بە من

تا شووێنیان نەبوو من پەناگە بووم

کە شوێنیان دەست کەوت منیان پشت گوێ خست

ئێستاش هەر منم لانەی بێ نەوا

هەر منم جێگای ئومێدو هیوا

نازانم بۆچی هێندە ساویلکەن

بەنۆکەرێتی دووژمن ڕازی بوون

وەك خۆتان ڕۆشتن لای منتان چۆڵ کرد

بۆچی ئاوەها خۆتان سەرشۆڕ کرد

زەلیل و داماو حساب بۆ نەکراو

ژینی خەڵکەکەی منیشتان تاڵ کرد

گوندو لادێکان چۆڵ و بێ کەسن

ئەوەی تیای ماوە هیوا بڕاوە

ڕەنگی سەوزاییم ڕەش هەڵگەڕاوە

بەهۆی موشەك و فڕۆکەی

ئێران و تورکیاوە!!

ئەوەی ئێستاکە سەردانم دەکات

تەنها چەند ساتێك لەلام لادەدات

بەپەلەو پرتاو بەجێم دەهێڵێت

نەوەکو لەپڕ موشەکی بۆ بێت!

کاتێك دەبیستم هاوڵاتی یەکم

دەکوژرێت لەبن بەردو دارێکم

نازانم چی بکەم لە بێ کەسیمدا

دۆستەکانیشم منیان وەلا نا!

هاوارو نالەم ڕۆژە ڕێ دەڕوات

تەنها خوای گەورە بەفریام دەگات

سەبرو ئارامیم بەبەردا دەکات

سوپاس بۆ خودا کەپشتیوانمە

لابەری خەم و پەژارەی منە

گەر خۆ فرۆشان وەلاشم بنێن

من هەر قەڵام و قەت چۆك دانانێم

ئەوەی کەدۆست بێت منی خۆش دەوێت

ناحەزانیشم یەکسەر دەتۆقێت

چونکە دەزانێت ئەوەتەی من هەم

ناوم قەندیلە و قەندیلش دەبم

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه