مناڵانی درعا... سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد

 

1

مناڵانی درعا

به‌ لايلايه‌ی فڕۆکه‌کان

فێری خه‌وی هه‌تاهه‌تايی

بوون

2

فڕۆکه‌وانێ له‌

ئاسمانی حه‌له‌به‌وه‌

به‌ هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنيکی

ماڵه‌که‌ی خۆی

بۆردومانکرد

3

ئاوا بڕوات

ده‌بێ هاوسه‌رگيری

له‌گه‌ڵ کوڕانی

( باشوری ئه‌فريقا ) بکه‌ين

وه‌های ده‌گوت کيژۆڵه‌یه‌کی ديمه‌شقی

 

4

له‌ کۆڵانێکی

ديرالزور دا

نانه‌وايه‌ک له‌

ماوه‌ی شه‌و و رۆژێکدا

بووه‌ مليۆنێر

5

له‌ ئيدلب

که‌س سه‌ره‌خۆشی له‌

که‌س ناکا

که‌س له‌پرسه‌ی که‌س

دانانيشێ

چ کاره‌ساتێکه‌

خودا!!

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه