ژنێک دیوارە ڕەشەکان سپی ئەکاتەوە... هاوڕێ ڕەش

 

 

-١-

ژنێ کەسەیری کاتژمێر

ئەکا

کاتژمێر ئەڵێ سەعات

یەکە

-٢-

ژنێ

پرس بە فەرهەنگی دەریا

ئەکا بۆ

تەفسیر کردنی ڕەنگەکانی

ئاو

-٣-

ژن هەم گوڵە

و

هەم پوپەلە

-٤-

ژنێکی

وتی با دەریا شەپۆلەکان

ڕابگرێ

نەوەک رەشەبا بخنکێ

-٥-

بۆ ژنێ بە فڵچەی چاو

دەریا ڕەنگ

ئەکەم و

ئاو ئەخوێنمەوە

-٦-

ژیان دوو سێبەری

چکۆڵەی

ژێر برۆکانی ژنێکە

-٧-

ئاسمان

وتی باران داببارە

با ژن بزانێ تۆیت دەروێشی

ئەو

-٨-

ژنێک وتی

ژیان لەدەریاوە

دەستی پێکرد

ئەڵێیت چی ماڵێک دروست کەین

لە ئاو ؟

-٩-

بە ژنێکم وت

بومە پاسەوانی خۆر

وامزانی چاوەکانی

تۆیە

-١٠-

کە پایز هات

سنەوبەر

لەناو قژی

ژنێکدا خۆی حەشار

ئەدا

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه