وه‌سفی تۆ... سیروان ح ز

 

 

لیم ببوره‌,!

تخوا لیم ببوره‌ که‌ وه‌سفی تۆ ده‌که‌م؟

لیم ببوره‌ که‌ چاوم وه‌سفی گولی به‌ جوانی نه‌کرد....

ببوره‌که‌بیروو عه‌قلوو هۆشم نه‌ماو

لای زوبن باسم کرد!!!

کونجی مه‌ی خانه‌ بۆته‌ هه‌وارگه‌م

هیوام بۆته‌ خۆزگه‌

رووخام,توامه‌وه‌...

ناخی دلم هه‌ل رشت

زاریم کرد تنۆک تنۆک فرمیسکم رژا...

بورامه‌وه‌,

ئاخ...

په‌نجه‌کانم له‌رزین له‌کاتی یادت!

پینوسه‌که‌م ...له‌رزۆک بوو

خۆی نه‌گرت شکا؟

لینوسه‌که‌م:

خه‌شی خوارد

چه‌مایه‌وه‌؟

ئاخ له‌ هاوار

له‌ زامی په‌شۆکاوا

زمان خۆی نه‌گرت

هاته‌گفتوگۆ...

وتی لیم ببوورن

باس باسی ناخی دله‌

بگه‌رین گوند به گوند شار به‌شار

هه‌یه‌ شاجوانی خه‌لقی کردوه کردگار

وه‌سفی تۆ...

وه‌سفی تۆی کرد

کۆلان به‌کۆلان

لیم ببووره‌...

ئیستا ناوت بۆته وردی سه ر زوبان

لای خه‌لکی لادیو شار

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه