پێنج شەممە, 12 تەمموز 2012 01:42
موسیبه‌ته ..
كه گه‌ڵا مردووه‌كان
له رێگه‌ى عه‌شقى ئێمه ئه‌بارن
ده‌ریاوانه‌كه
به‌ده‌م گۆرانیه‌وه كاته‌كه ئه‌كوژێ
قه‌ره‌جه‌كه
به‌نێو كۆلانه‌كانى شار
به‌بێ ده‌نگى ئهرِوا
له نیوه شه‌وا
مۆمێك به بێ ده‌نگى ئه‌سوتێ
قه‌فه‌زێك
له شالورهكهى تورِه ئه‌بێ و
خۆى ئه‌شكێنێ
شاعیرێك
به‌ده‌م ئیلهامه‌وه
پێنوسه‌كه‌ى توره ئه‌بێ
رِازێك
له كوچهى خه‌وێكى خۆش
به‌ده‌ستى كابوسێك ئه‌ترسێ
ئه‌و به ماچه
خهفلهتهكهى گوڵێك ئه‌وه‌رێنێ
به دیارمه‌وه
له لانه وێرانه‌كه‌ى
به‌زم و ئاهه‌نگه‌كه‌ى به چه‌نگ ئه گێرێ
موسیبهنه ....
كه فه‌له‌كیش
گله‌یى له ههڵفرِینى بولبوله‌كان ئه‌كات
پهرستگایهكهش...
ئاره‌زوى ده‌روێشه پیره‌كه ناكات
ته‌خته‌كه‌ش ...
سینه‌ى بۆ ئاسۆى مه‌لیكه‌كه ناكاته‌وه
ئه‌ستێره‌كان ...
هه‌نگاوى ماڵئاوایى
له په‌نجه‌ره‌ى تریفه یه‌ك قبول ئه‌كه‌ن
موسیبه‌ته ...
له كرِۆكى من ...
یا ئه‌و...
یا هه‌موومان ...
جوانى ده‌ریایه‌ك..
ون ئه‌بێت
هێزى نێو هێزى شه‌پۆله‌كانى بێ چاره‌نووس
ههڵهكهن
سه‌فه‌رێك...
خه‌زانێك...
تۆرانێك...
به ده‌ورمان ئه‌خوڵێته‌وه...
ئه‌خوڵێته‌وه...
29/4/2005 شه‌قڵاوه