ژن کەعبەی خوایە... هاوڕێ ڕەش

 

 

-١-

ئەگەر ئەتوانی

لە ژێر یەک تاڵە

بسکی

خۆتا بمشارەوە

با دەرکەوێ

تۆی ژن

چەند گەورەیت

-٢-

ژنێک

مۆسیقا بۆ ژیان

ئەژەنێ و

ژیانیش گوێکانی

کەڕ بوون

-٣-

ژنێک وتی

جگەرەیەک

بۆ ڕووناک کردنەوەی

خۆر داگیرسێنە

-٤-

ژیان دوای

پێنج سەعاتی تر

ئەوەستێ

ئەگەر ژنێک میلەکەی

نەخاتەوە کار

-٥-

ئێوارەیەک

ژنێک قاپی ماڵەکەی

کردەوە و

بە شەوی وت

تاریکی ناتوانێت لێرە بژی

-٦-

داوام

لە ژنێک کرد

ئیقامەی

بۆن کردنی گوڵەکانم

پێ ببەخشێ

-٧-

یەک کەعبەم هەیە و

ڕووی

تێدەکەم ئەویش

ژنە

-٨-

تەمەنم

دوو ڕۆژی ماوە

هەموویم بەخشیە

ژنێک

-٩-

لە وڵاتی مندا

ژنێک

سەرۆک کۆمارە

هەر لە وڵاتی مندا

ژنێک

نەخشەی ئەشقی جیهان

ئەکێشێ

-١٠-

ئەی ژیان

بە تەنافی

ژنێکدا هەڵمواسە

با تەنیاییم بمرێ

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه