قەڵادزێ... ئەحمەد ڕەسوڵ پشدەری




ئەی شارەکەی هاتنەدنیام

ئەم شەو...تا ڕۆژ بۆوه

بۆ بێ کەسی خواو تۆ گریام

قەڵا دزێ

....

شەوێ نییه...کۆرپەی بێ سەر

سەمای ئەزەلیم بۆ نەکەن

شەوێ نییه...

دەست و پەنجەو لاقی براو

خۆیان لەجەستەم هەڵنەسوون

نەبنەکەڵەک لەسەر لا شەم

شەوێ نییه...

قەل و داڵ وکوندەبەبۆ

تیکەتیکەی لەشم نەدزێ

ئەی ئاوەکەی کەندەدڵۆپ

ئەی دڵۆپەی داگیرساوی

نیۆترۆنی نێو گڵۆپ

لەگەڵ تکەی فرمێسکی تۆ

ڕیشەپێغەمبەرەی سەوز

شۆڕ بوونەوه

بوونەسوپای بەزەی خواو

لەداگیرکەر مۆڕ بوونەوه

کوا دارێ والی بەتەنێ...؟

شیعری شەهید...

بۆ گردی هەمزەوەوەنێ...

شنەبکا بەسەمفۆنیاو

نۆتەلەبەڕوان هەڵکەنێ...

ئەی ئا وەکەی کانی یەقەلێ

ئەی زم زمی هەموو مەلێ

کوا ڕەش بەڵەکی چۆمی قوڕێ

کەی ئازاری...جێ پۆستاڵی

پێ پەتیانت لێ دەبڕێ

کەی پۆل پۆلی مەلی تۆڵەت

لەخڕو دۆڵان هەڵدەفڕێ

ئەی ((فەرخ))ۆڵەی شاری داودێ

کەی ئەستێرەی((خاتو ئەستی))...؟

لەئا مێزی خۆی ۆەرێنێ...

سینەو مەمکی نەرم و نیان

کوا ئاوەکەی ((کانی یەپیاوان

بیبەین بۆ مەرهەمی چاوان

کەی بچما وه.....

خڕی ((مام قاسمه)) ی ساف و ڕوون

دەخۆی هەڵسووم

بۆ سا رێژی برینی دەروون

قەڵا دزێ

هەژدەساڵه

شینی بیست و چواری چوار

دەگەڕێ

لا شەی بێ سەر سەما دەکا و

هەڵدەپەڕێ

چاو لەکاسەدا دەپشکوێ و

دڵ لەسینەدەر دەپەڕێ

لەو رۆژەدا....

چەقووی گەرمی نێو ناپاڵم

سەری مرۆو خانووی دەبڕی

شەقامی بەخوێن ئاو دەداو

چاڵاوی مەرگی هەڵ دەدڕی

تەم بەری ڕۆژی گرتبوو

ئەشکی ئەستێرانی دەسڕی

کۆی پەرییان هێرشی هێناو

سەری چەقوەکانی دەبڕی

قوڕێکی سووریان گرتەوه

لەئاسمانیان هەڵدەسووی

بەستەی کوردو کوردستانیان

بەیەک سۆزی دەوون دەچڕی

کەسێ نەبوو....!!

هەواڵی مەرگی قەڵادزێ

راگەیەنێ.... .

دارو بەردو مرۆی دونیا

تێ کەیەنێ... .

بەبێ دەنگی چوار سەد شەهید

کفنی ئۆ تۆنۆمیان پۆشی

ژەهری ئۆتۆنۆمیان نۆشی

ئەی شەهیدانی نەمردوو

ئەی دەست و پەنجەبەجێما و

لەناو دارو بەردوو پەردوو

ئەمرۆکەکورد

ئاڵای لەسەر کێوان دەشنێ

لەئێسکی یەوه

قەڵای ئازادی هەڵدەچنێ

قەڵادزێ

... .

ئەی شارەکەی هاتنەدنیام

ئەم شەو تا ڕۆژ بۆوه... .

بۆ بێ کەسی خواو تۆ گریام

من دەزانم... .

بەکاولیش دێیتەفریام

تا قەل و داڵ... .

تیکەتیکەی لەشم نەدزێ

 

هۆنراوەی بڵاونەکراوەی شاعیری خوالێخۆشبوو "ئەحمەد ڕەسوڵ پشدەری"

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه