به‌ گوڵه‌وه‌ به‌ربه‌ستی ئه‌منی ده‌شكێنریت

 

سلێمانی، رحمان غه‌ریب:

شەوی یه‌كشه‌ممه‌ 20 شوبات كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی شاری سلێمانی به‌ ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌یامی شكاندنی به‌به‌سته‌ ئه‌منییه‌ دروستكراوه‌كانی شه‌قامی سالم به‌ چه‌پكه‌ گوڵه‌وه‌ به‌ ناو هێزه‌ چه‌كداره‌كانی شه‌قامی سالم له‌ لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ تێپه‌ڕین. تێپه‌ڕبونی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ به‌ شه‌قامه‌كانی مامۆستایان‌و به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی‌و لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ مه‌یدانی توندوتیژی نێوان پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و باره‌گایه‌‌و خۆپیشانده‌ران بوو كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ قوربانیه‌ك‌و ده‌یان برینداری لێكه‌وته‌وه‌ ، بۆیه‌ جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی پاسه‌وان‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منێكانی ئه‌و شوێنانه‌.

به‌ختیار فه‌ره‌ج ( شاعیر) وتی " ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو حاجزی ئه‌منی دروستكراوی شه‌ر شه‌قامه‌كانی بشكێنین" جختیكرده‌وه‌ " په‌یامی ئه‌م چالاكیه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌یامی نا توندوتیژی جێگه‌ به‌ توندوتیژی لێژ بكات" چه‌كدارێك كه‌ نزیك ئۆتۆمبێلێكی جۆری هه‌مه‌ری له‌به‌رده‌م لقی چواری پارتی دیموكراتی وه‌ساتابوو به‌و هاوڵاتیانه‌وه‌ی وت" هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ ئه‌مری ئه‌وه‌مان پێدراوه‌ رێگه‌ به‌هاتوچۆو وێنه‌گرتن نه‌ده‌ین به‌ڵام ناتوانین پێشوازیتان لێنه‌كه‌ین"

رزكار ئه‌مین شانۆكار وتی" گوڵمان له‌ شوێنی روداوه‌ خوێناوێكه‌ دانا" سباره‌ت به‌وه‌ی بۆچی كاتی شه‌و هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌م چالاكیه‌ خۆرسكییه‌ یه‌كێك له‌ به‌شداربوانی ئه‌م چالاكیه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات له‌ نێو قه‌ره‌بالغی خۆپیشاندانه‌كان گوڵه‌كان ون ده‌بن. نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی كۆڕی شانۆی با وتی" گوڵه‌كان په‌یامن بۆ له‌ گۆڕنانی توندوتیژی كه‌ به‌ رۆژ شه‌قامه‌كانمان داگیر ده‌كات" جه‌ختیكرده‌وه‌ " جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ گه‌ هێزه‌ ئه‌منێكان ته‌قه‌ به‌ روی گوڵه‌كانمان ناكه‌ن‌و به‌به‌سته‌ ئه‌منێكانیان ده‌شكێنین"

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه