بریندارێکی خۆپێشاندانەکان گیانی لەدەستدا

ماڵپەری قەڵادزێ:

لە درێژەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی شاری سلێمانی، سەر لە ئێوارەی ٢٠/١/٢٠١١ لاوێکی دیکە، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، ئەم قوربانیەش ناوی (سورکێو زاهیر محەمەد)ە و خوێندکاری پۆلی هەشتەمی بنەرەتییە، دانیشتووی گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانییە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، کە ئەمە دووەمین قوربانییە، کە لە دوای گرژییەکانی ١٧ی ئەم مانگەوە شاری سلێمانی گرتووەتەوە.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه