قەڵادزێ؛ دزیکردن ئەگەری بەدیاردە بوونی هەیە

ماڵپەری قەڵادزێ، بەرهەم فەهمی:

ماوەیەکە لە شاری قەڵادزێ حاڵەتی دزی‌کردن ڕوو لە زیادبوونەو ئەگەری بەدیاردە بوونی هەیە، جێگەی باسە بەشێوەیەکی بەر فراوان شەوانە ماڵی هاووڵاتیان دەبڕدرێ و زۆربەی گەڕەکەکانی شارەکەشی گرتۆتەوە، هاووڵاتیانیش لەم ڕووداوە نامۆیە دڵگرانن و ناڕازین، هۆکارەکەشی دەگێڕنەوە بۆ دەزگاکانی ئەمنی شارەکە و پێیان وایە، کە ئەوان لە ئاستی پێویستدا نین، داواکارن کە دەزگای ئاسایش و پۆلیس بە زووترین کات ئەم کردەوە ناشیرینە کۆنتڕۆل بکەن و سەرپێچی‌کاران بدەنە دەست یاسا.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه