لە پشدەر ئافرەتێك بە خنکێنراوی دۆزرایەوە

ماڵپەری قەڵادزێ، بەرهەم فەهمی:

شەوی ڕابردوو ئافرەتێك بەخنکێنراوی دۆزرایەوە کە تەمەنی ٣٣ ساڵە دانیشتوی گەڕەکی ڕاپەڕینە لە شاری قەڵادزێ بەناوی(گ.ر.ح). سەرچاوەیەك لە پۆلیسی قەڵادزێ ڕای گەیاند لە دوای ئاگادار کردنەوەمان لە ڕووداوەکە تیمێکی تایبەت بۆ پشکنینوو بە دوا داچون گەیشتە شوێنی ڕوداوەکە، لە دوای پشکنین دەرکەوت کە ئافرەتەکە بە پشتێن خنکێنراوە، بەڵام تائێستا دیارنیە ئاخۆ خۆی خۆی خنکاندووە یاخود خنکێنراوە.

پاشان لە لایەن پۆلیسەوە تەرمەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراو لە وێشەوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا بۆ پشکنین،

سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوە دا پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، بە پێی بڕیاری دادوەر هاوسەرەکەی دەست بەسەر کراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه