پشدەر پێشوازی لە شەپۆلێکی بەفر و باران کرد

ماڵپەری قەڵادزێ، بەرهەم فەهمی:

لە میانەی ئەو شەپۆلە بەفرو بارانەی کە هەرێمی کوردستانی گرتەوە لە دوو شەوی ڕابردوودا دەڤەری پشدەر پشکی شێری بەر کەوت، دەڤەری پشدەر یەکێکە لە ناوچە شاخاوی و کوێستانیەکان کە ساڵانە لە وەرزی پایزو زستان بەفرو بارانێکی زۆری لێ دەبارێت.

هاوکات ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو لەم دەڤەرە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەفرو باران ئەم ناوچەیەی گرتەوە، کە ئەمەش هاوڵاتیانی دڵ خۆش کرد بە دڵ خۆشیەو شەڕە تۆپەڵ پێشوازیان لێکرد و لە ماڵەکانیان دەرچون بۆ ئەو ناوچانەی کە بەفر دای پۆشیبوون.

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه