لە قەڵادزێ سترێس لەسەر بنکەکانی دابەشکردنی فۆرمی قەرەبوو هەیە

ماڵپەری قەڵادزێ، بەرهەم فەهمی:

دوای گەیشتنی فۆڕمی زیان لێکەوتوانی بەعس بۆ قەزاو ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی ماوەی دوو ڕۆژە دەست کراوە بە دابەش کردنی فۆڕم بەسەر هاوڵاتیاندا.

لە دەڤەری پشدەریش ماوەی سێ ڕۆژە لە شەش بنکە بۆ کار ئاسانی هاوڵاتیان دەست کراوە بە دابەش کردنی فۆڕم، بەڵام لە هەمان کاتدا قەرەباڵغییەکی زۆر بەدی دەکرێت لە بەردەم بنکەکاندا کە ئەمەش ناڕەزایی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە. بەشێک لە هاووڵاتیان بۆچوونیان وابوو، کە ئەگەر لە لایەن بریکارەکانی خۆراکەوە، واتا بایەعەوە ئەم دابەشکردنی فۆڕمە جێبەجێ کرابایە، بۆ کار ئاسانی هاوڵاتیان،کە ئەم پشێویەی لێ دروست نەدەبوو.

هاوکات یەکێ لە بڕیارەکانی ناو فۆڕمەکە داوا کردنی سوڕەت قەیدە لە دائیرەی نفوس، کە ئەمەش گرفتێکی تری هاوڵاتیانە کە بۆتە قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەر دەم ڕەگەزنامە و باری شارستانی شاری قەڵادزێ، ئەمەش ئیشوکاری هاووڵاتیانی دواخستوەو کارمەندانی ئەم فەرمانگەیەش ناڕازین لە هاوکاری نەکردنی هاووڵاتیان.

 

 

 

 

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه