پشده‌ر: له‌ 2011 دا، 9 حاڵه‌تی خۆسوتاندن‌و 3 خۆكوشتن هه‌بووه‌

سەچاوە، ئاوێنە:

له‌ماوه‌ی‌ سالی‌ رابردوودا له‌سنوری‌ قه‌زای‌ پشده‌ر، چه‌ندین رووداوی‌ جوراوجور روویانداوه‌ كه‌له‌نیویاندا 9 حاله‌تی‌ خوسوتاندن و 13 حاله‌تی‌ خوكوشتن تومار كراون.

به‌پێی‌ ئاماریكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ قه‌زای‌ پشده‌ر كه‌وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست ئاوێنە كه‌وتووه‌، له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ 2011 دا له‌سنوری‌ قه‌زای‌ پشده‌ر 9 حاڵه‌تی‌ خوسوتاندن و كوشتنی‌ به‌ئه‌نقه‌ست هه‌بووه‌ و 13 كه‌سیش هه‌وڵی‌ خوكوشتنیان داوە.

هه‌ربه‌پێی ئه‌و ئاماره‌ له‌سنوری‌ قه‌زای‌ پشده‌ر 3 حاڵه‌تی‌ خۆكوشتن و 52 حاڵه‌تی‌ دزیكردن روویانداوه‌ .

له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌یش رونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ 3 كه‌سیش به‌ته‌زووی‌ كاره‌باوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 8 كه‌سیش به‌هوی‌ مه‌له‌كردنه‌وه‌ له‌ئاودا خنكاون، هاوكات 94 حاڵه‌تی‌ دزیكردنیش توماركراو.

قه‌زای‌ پشده‌ر سه‌ر به‌ پارێزگای‌ سلێمانیه‌‌و ده‌كه‌وێته‌باكوری‌ خۆرهه‌ڵاتی شاری‌ سلێمانیه‌وه‌.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه