قەڵادزێ هێرشەکانی تورکی پرۆتێستۆکرد

ماڵپەری قەڵادزێ، بەرهەم فەهمی:

بۆ ئیدانە کردنی کارەساتە کۆمەڵکوژی و قەتڵ و عام کردنی خەڵکی سڤیلی و بێتاوانی شرناخ ئەمڕۆ بەرواری ٥/١/١٠١٢ لەژمارەیەك ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و ئەحزابی سیاسی شاری قەڵادزێ گردبونەوەیەکی جەماوەری بەر فراوانیان ڕێك خست، وەک پرۆتێستۆکردنی ئەم کارە، ئاڵای تورکیا و وێنەی ڕەجەب تەیب ئۆردوگانیان سوتاند.

ناوی ڕێکخراوە مەدەنی و لایەنە سیاسیە بەشداربووەکان:

١/پارتی چارەسەری دیموکڕاتی کوردستان

٢/پارتی سۆسیالستی کەردستان

٣/حیزبی شیوعی کوردستان

٤/کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان

٥/‌هاوڵاتی ئازادو ئەکسان

٦/فەرهەنگ خانەی قەڵادزێ

٧/سەنتەری گەشە پێدانی چالاکی لاوانی قەڵادزێ

٨/یەکیەتی گشتی قوتابیانی کوردستان

٩/ڕێکخراوی قوتانیانی کوردستان

١٠/ڕێکخراوی خوشکانی کوردستان

١١/ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان سەنتەری قەڵادزێ

١٢/بزوتنەوەی خوێندکارانی کوردستان لقی قەڵادزێ

١٣/ڕێکخراوی مامۆستایانی کوردستان لقی قەڵادزێ

کە تیایدا دروشمی (باکور باشور رۆژ هەڵات یەك ئامانج و یەك خەبات) و (ئێمە کوردی باشورین دۆستی خەڵکی باکورین)

دوابەدوای ئەوە کۆمەڵێ لە قوتابیانی ئامادەی قەڵادزێ بەجیا لەگردبوونەوە جەماوەریەکە لە بەردەم ئامادەییەوە بە دروشمی جیاجیا درێژەیان بە ناڕەزاییەتییەکەدا.

 

 

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه