شاندێکی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێم بەرەو ئیتاڵیا بەرێکەوتن

ماڵپەری قەڵادزێ:

نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ خوارده‌مه‌نی و رێستۆرانت له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتی ئیتاڵیا به‌رێكه‌وتن .

له‌وباره‌یه‌وه‌ شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌رله‌ به‌رێكه‌وتنیان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ رایگه‌یاند:"ئه‌و پێشانگایه‌ به‌به‌شداری ده‌یان كومپانیای ئیتاڵی و

ئه‌وروپی له‌ شاری ریمینی وڵاتی ئیتاڵیا ده‌كرێته‌وه‌ و تیایدا 15 خاوه‌ن كۆمپانیای تایبه‌ت به‌ بواری خوارده‌مه‌نی و رێستۆرانت كه‌ ئه‌ندامن له‌ یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌شداری تێداده‌كه‌ن". شێخ مسته‌فا گوتیشی :"له‌م گه‌شته‌دا مه‌به‌ستمانه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و زیاتر به‌ كوالێت كردنی خۆراك و خوارده‌مه‌نیه‌كان بده‌ین و له‌رێگه‌یه‌وه‌ بازرگانان ئاشنا بكه‌ین به‌ كۆمپانیا تایبه‌تیه‌ خۆراكیه‌ ئیتاڵی و ئه‌وروپیه‌كان و هانیان بده‌ین تاوه‌كو سه‌رمایه‌كانیان له‌ كوردستاندا بخه‌نه‌ گه‌ر ، هاوكات ئه‌گه‌ر بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێك ره‌نگه‌ پرۆتۆكۆلی بازرگانی لێك تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ واژوو بكه‌ین".

 

 

راگه‌یاندنی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه