هۆکاری سەرەکی تەواو نەبوونی پرۆژەی ئاوی خاس دوو ئەندازیارە

ماڵپەری قەڵادزێ:

سەچاوەیەک، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ماڵپەری قەڵادزێی ڕاگەیاند، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دواکەوتنی پرۆژەی ئاوی خاس، هەردوو ئەندازیار " ش، ش "نن و لە گروپی کۆمانیاکانی قەیوان لە سلێمانی کاردەکەن، کە بوونە لەمپەری لەبەردەم زوو بەجێگەیاندنی پرۆژەکە، بەپێی گوتەی سەرچاوەکە، ئەم دوو ئەندازیارە ٢ هەفتە جارێک سەردانی پرۆژەکە دەکەن، ئەمەش کار سستی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

جێی گوتنە، ماوەی چەندین ساڵە پرۆژەی ئاوی خاس لەسەر زێی بچوک دەستی پێکردووە، کە دەتوانێت شاری قەڵادزێ دەوربەری لە قەیرانی کەم ئاوی ڕزگار بکات، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە، لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکار و حکومەتەوە تەواو بکرێت.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه