قەرەبوی گوندنشینان دەستی پێکرد و گوند نشینانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی

ماڵپەری قەڵادزێ، بەرهەم فەهمی:

بەسەرپەرشتی وەزاڕەتی کۆچ و کۆچ بەرانی عێراق و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرەبووی ئەو گوند نشینانە کرایەوە، کە لە لایەن هەردوو دەوڵەتی ئێران و تورکیا تۆپباران کرابوون و زیانی گیانی و مادیان پێ گەیشتبوو، لە هەر سێ ناحیەکانی هەڵشۆ و ژاراوە و سەنگەسەر، کە بۆ هەر خێزانێکی زیان لێکەوتوو بڕی (٢٢٥٠٠٠٠)دوو ملیۆن و دوو سەدو پەنجا هەزاردینار و بۆ بریندارەکان بڕی(٢٠٠٠٠٠٠)ملیۆن دینار و بۆ شەهیدان بڕی (٣٧٥٠٠٠٠)سێ ملیۆن و حوسەدو پەنجا هەزاردینار تەرخان کراوە، کە قۆناخی یەکەم لە ناحیەی هەڵشۆوە دەستی پێکرد و خێزانەکانیش دەست خۆشییان لە حکومەتی هەرێم و وەزاڕەتی کٶچ و کۆچ بەرانی عێراق کرد.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه