لەپشدەر لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک بووە قوربانی

ماڵپەری قەڵادزێ، ئاوات ساڵح:

ئه‌مڕۆ به‌رواری 20\12\2011 کاتژمێر 11:50 خوله‌کی پێش نیوه‌رۆ له‌ ڕووداوێکی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگای نێوان ڕانیه‌ قه‌ڵادزێ و له‌سه‌ر پردی سه‌نگه‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیوتا دوو ته‌نی بارهه‌ڵگر ، له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ڕانیه‌وه‌ بۆ قه‌ڵادزێ که‌ بارێکی کاشی که‌ره‌سته‌ی خانووی هه‌ڵگرتبوو،شۆفێره‌که‌ی کۆنترۆڵ له‌ ده‌ست ئه‌دات و خۆی ئه‌کێشێ به‌ دیوارێک که‌ دروستکراوه‌ بۆ مه‌نهۆڵێکی ئاوه‌ڕۆ لئ نێوانی هه‌ردوو سایدی ڕێگاکه‌،سه‌ره‌رای زیانێکی ماددی زۆر که‌ به‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌ و باره‌که‌ی که‌وتبوو له‌ زاری یه‌کێک له‌ ئاماده‌بوانی ڕووداوه‌که‌وه‌ بیستمان که‌ شۆفێره‌که‌ش به‌ برینداری گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانە.

 

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه