١٠ ملیۆن دینارەکە دوورە لە ڕاستییەوە

ماڵپەری قەڵادزێ:

بە پێی هەواڵێک، کەلە سایتی سبەیدا بڵاوبۆتەوە، ڕاستی ئەو هەواڵە ڕەت دەکاتەوە، کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ڕاگەیاندنەکاندا سەبارەت بە ١٠ ملیۆن دیناری قەرەبوو، کە دەدرێت بەو ناچانەی لەسەردەمی ڕژێمی پێشودا زیانیان بەرکەوتووە. سەرهەنگ فەرەج، ئەندامی پارلمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان، ڕایگەیاند: هه‌واڵی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ به‌ده‌ستی‌ رژێمی‌ به‌عس توشی‌ راگواستن و زیان هاتوون، دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌ و هیچ بڕیارێكی‌ له‌و جۆره‌ له‌ خولی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا ده‌رنه‌چوه‌، هەروەها ئاماژەدیدا،کەبه‌دواداچونی‌ كردوه‌ و قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێم و لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كردوه‌، دواتر بۆی‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ هیچ بڕیارێك نیه‌ بۆ پێدانی‌ 10 ملیۆن دینار به‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ سیاسه‌ته‌كانی حیزبی به‌عس زه‌ره‌رمه‌ندبون. لەگەڵ ئەوەشدا سەروڕمانی خۆی نیشانداوە، کەلە قەزاو ناحیەکاندا ناونوسی دەستی پێکردووە.

جێی گوتنە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەواڵی پێدانی قەرەبوو لە ڕاگەیاندنەکانەوە ڕاگەیەنرا و قایمەقامی قەزای پشدەریش لەوبارەوە لێدوانی بۆ ڕاگەیاندنەکاندا و مەرجەکانی شمول کردنی خستەڕوو.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه