لە پشدەر دوو كه‌س به‌تاوانی هه‌ڵگرتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر زیندانی ده‌كرێن

سەرچاوە، پیوکەی میدیا:

پاش هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنیاندا له‌ بازگه‌كانی سنوری قه‌زای پشده‌ر، دوو كه‌س به‌ تاوانی هه‌ڵگرتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیاری زیندانیكردنیان بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

به‌پێی نوسراوی ژماره‌ 11734 ی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌رین، ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ سنوری قه‌زای پشده‌ر ده‌ستگیر كرابوون، یه‌كه‌میان له‌ قه‌ڵادزێ و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا بڕی 60 گرام مادده‌ی حه‌شیشی پێبووه‌، دووه‌میشیان له‌ بازگه‌ی قه‌ندۆڵ به‌بڕی گرام و نیوێك تریاكه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

وه‌ك له‌ نوسراوه‌كه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی راپه‌ڕیندا ئاماژه‌ی پێدراوه‌ دوو ده‌ستگیر كراوه‌كه‌ له‌ دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی 2، به‌پێی مادده‌ی 14 له‌ یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ بڕیاری سزادانیان ده‌رچووه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ ماوه‌ی 3 ساڵ زیندانی ‌و غه‌رامه‌كردنیان به‌بڕی 150 هه‌زار دینار.

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه