بارزانی‌ له‌نه‌ورۆزی "2012" دا ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

سەرچاوە، ئاژانسی ناوخۆ:

كۆمه‌ڵی‌ له‌چالاكوانی‌ عێراقی‌ ڕایانگه‌یاند، "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ئاماده‌سازیدا بۆ ڕاگه‌یاندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌نه‌ورۆزی‌ داهاتوودا.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ "ئور" ی‌ عێراقی‌ ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێ‌ چالاكوانی‌ عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ئاماده‌سازی‌ ته‌واودایه‌، تا له‌نه‌ورۆزی‌ "2012" دا ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نێت. سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌، بڕیاری‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاوه‌، پشتگیری‌ ته‌واوی‌ لێده‌كرێت، به‌تایبه‌ت "به‌ریتانیا‌و فه‌ڕه‌نسا".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، له‌ناوخۆی‌ عێراقدا چه‌ند حزب‌و لایه‌نی‌ سیاسی‌، له‌وانه‌ش كوتله‌ی‌ "سه‌در، حزبی فه‌زیله‌‌و ده‌وڵه‌تی‌ یاسا" به‌توندی‌ بڕیاری‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

 

و: شادان مسته‌فا

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه