له‌بتوێن و پشده‌ر باندێكی دزیكردن ده‌ستگیر كران

سەرچاوە،PNA: له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه‌ توانراوه‌ باندێكی دزی ده‌ستگیر بكرێن كه‌ هه‌ستاون به‌ دزینی چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و كاڵاو پاره‌ی هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی راپه‌ڕین، عه‌مید "له‌شكر سه‌عید" به‌ ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، ئه‌و بانده‌ له‌ 8 كه‌س له‌سنووری بتوێن وپشده‌ر پێكهاتوون و به‌ تۆمه‌تی دزی ئۆتۆمبیل، چه‌ك، زێڕ وپاره‌یان له‌ چه‌ند ماڵێك ده‌ستگیركراون.

 

وتیشی: ئێستا ئه‌و (8) كه‌سه‌ به‌ندكراون له‌لێكۆلًینه‌وه‌ی سه‌رتایاندا دانیانناوه‌ به‌ تاوانه‌كانیان و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

 

ده‌رباره‌ی دانپێدانه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌یدا كه‌ ئه‌و بانده‌ دانیانناوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی (11) حاڵه‌تی دزیكردن له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی بتوێن و پشده‌ر.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه