ئێواره‌ کۆنسێرتێک له‌ شاری کۆیه‌ به‌ڕێوه‌چوو

ماڵپەری قەڵادزێ:

كاتژمێر 3 دوای نیوه‌رۆ ڕێكه‌تی 8/12/2011 به‌ڕێز فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر له‌هۆڵی سه‌نته‌ری گه‌نجان له‌ كۆیه‌ ئاماده‌ی كۆنسێرتی ئاوازی په‌پوله‌كان بوو كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری وهونه‌ری كۆیه‌ سازیدابووكه‌ هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان(لیزان قادر,هه‌ڵوێست ووشیار, ڕه‌سه‌ن فتح الله ,توانا فارق) ,له‌م كۆنسێرته‌ به‌شداربوون له‌ژێر ناوی (ئاوازی په‌پوله‌كانی پایز) جێ‌ ی باسه‌ جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندانی شاره‌كه‌و هونه‌ردۆستان ئاماده‌بوون بوه‌ مایه‌ی دڵخۆشی هه‌موان هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان قائمقامی كۆیه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری وهونه‌ری كۆیه‌ وته‌یان پێشكه‌ش كرد دواترموزیك ژه‌نان له‌م كۆنسێرته‌ به‌ 8 پارچه‌ موزیك هۆڵه‌كه‌یان ڕازانده‌وه‌.

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه