به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌له‌پوری كورد كرد

ماڵپەری قەڵادزێ:

كاتژمێر 11 ی سه‌رله‌به‌یانی ڕێكه‌وتی 5/12/2011 به‌ڕێز (فه‌رهه‌نگ غه‌فور)به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌له‌پوری كورد كرد وه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێز(وریا احمد)به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌له‌پوری كورد و فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا و به‌ڕێزیان له‌نزیكه‌وه‌ باسی كاروچاڵاكیه‌كانی كه‌له‌پوری كورد كرد له‌هه‌ولێر و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و چاڵاك كردنی زیاتر به‌و بواره‌ كرد پاشان سه‌ردانی به‌شه‌كانی كردو گوێ‌ ی له‌كه‌موكوڕیه‌كانی به‌شه‌كان گرت...هه‌رئه‌مڕۆش به‌ڕێزیان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ره‌كانی هه‌ولێرو به‌شی ڕێزلێنانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز(سه‌ركه‌وت ڕه‌سول)به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كان و به‌رێز خاتوو(ناسكه‌ دزه‌یی)پێشوازی لێكرا و هه‌موو به‌شه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و تیشكی خسته‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاری سه‌رجه‌م سه‌نته‌روگروپه‌كان و خزمه‌تكردنی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه‌چاڵاكن بكرێت.

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه