لیژنەی شارەوانیەکان لە پەڕلەمانی کوردستان سەردانی دەڤەری پشدەریان کرد

ماڵپەری قەڵادزێ، بەرهەم فەهمی:

لە سەر دانێکی مەیدانی دا بۆ دەڤەری پشدەر شاندێکی پەڕلەمانی کوردستان سەردانی ناوچەکەیان کرد بۆ بە دواداچون بەسەر کردنەوەی ئەو پڕۆژانەی کە وەزاڕەتی شارەوانیەکان دەریکردوون و جێ بەجێنەکراون.

یەکێك لەو پڕۆژانەی کە بەسەر کرایەوە پڕۆژەی ئاوی خاس بوو کە ماوەی پێنچ ساڵە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تائێستا تەواونەکراوە و بۆ تەواو کردنی پڕۆژەکە پێویستی بە ٢٠٠٠٠٠٠٠٠٠ ملیار دیناری دیکە هەیە بۆ تەواو کردنی پڕۆژەکە.

دوابەدوای ئەوە سەردانی ناحیەی هەڵشۆیان کرد بۆ مەبەستی بە دواداچونی کەموکوڕی پڕۆژەی خزمەت گوزاری بۆ ناحییەکە بە تایبەت مەسەلەی ڕێگاوبان.

هەروەها بەسەر کردنەوەی پڕۆژەی جوت سایدی نێوان قەڵادزێ‌و دەربەند کە بڕی ٤٠٠٠٠٠٠٠٠٠ ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە، بەڵام تا ئێستا پڕۆژەکە هیچ وجودێکی نییە.

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه