چەند بارەگایەکی یەکگرتوو دەسوتێنرێن

ماڵپەری قەڵادزێ:

دوێنێ، دوابەدوای نوێژی هەینی ژمارەیەک خۆپێشاندەر لە قەزای زاخۆ هێرشیان کردە سەر چەن سەنتەرێکی مەساج و چەند دوکانێکی مەیفرۆش، دوای زیان پێگەیاندنێکی زۆر ئەو شوێنانە سوتێنران. هەرچەند پۆلیس و ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام نەتوانرا بارودۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت. دواتر ڕێرەوی خۆپێشاندان گۆڕاو هێرش کرایە سەر چەند بارەگایەکی یەکگرتووی ئیسلامی و سوتێنران، بە پێی دواین هەواڵ چەند بارەگایەکی یەکگرتوو لە چەند ناوچەیەکی بادینان کەتووەتە بەر هێرشی چەنگ گروپێک و یەکگرتووی ئیسلامی ئەو هێرشانە دەخاتە ئەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانی پارتیش ئەمە ڕەت دەکەنەوە کە ئەوان لە پشتی ئەو کارەوە بن.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه