لەپشده‌ر هه‌ر خێزانێک ١٠ ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێ

سەرچاوە، سبەی:

پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق بڕیاریدا به‌ دابه‌شکردنی مینحه‌یه‌کی دیاریکراو به‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ سه‌رده‌می به‌عسدا راگوێزراون، بڕیاره‌ هه‌ر خێزانێکی پشده‌ر بڕی 10 ملیۆن دینار وه‌ربگرێت.

حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا، قائیمقامی قه‌زای پشده‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: پاره‌که‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ دابینکراوه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ سه‌رده‌می به‌عسدا راگوێزراون، ده‌ڤه‌ری پشده‌ریش له‌ ساڵی 1988 به‌ر شاڵاوی راگواستن که‌وت و خه‌ڵکه‌که‌ی له‌ ئۆردوگا زۆره‌ ملێکاندا نیشته‌جێکران.

له‌باره‌ی شێوازی دابه‌شکردنی قه‌ره‌بوه‌که‌، قائیمقامی قه‌زای پشده‌ر وتی: "هه‌رکه‌سێک گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری دادگای هه‌بێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌یگرێته‌وه"‌.

رونیشیکرده‌وه‌: هه‌فته‌ی داهاتو فۆڕمێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌سه‌ر خێزانه‌کانی پشده‌ردا دابه‌شده‌کرێت، ئێستاش پاره‌که‌ ئاماده‌یه‌ و چاوه‌ڕێی ئه‌و فۆرمه‌ ده‌که‌ین، دواتریش لیژنه‌یه‌ک بۆ دابه‌شکردنی بڕه‌ پاره‌که‌ پێکده‌هێنرێت.

 

محه‌مه‌د عوسمان

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه