لەپشده‌ر برایه‌ك خۆشكه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌خنكێنێت

ماڵپەری قەڵادزێ، بەرهەم فەهمی:

به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵامه‌تیه‌وه‌ له‌گوندی‌ قادراوای‌ سه‌ربه‌ناحیه‌ی‌ سه‌نگه‌سه‌ر گه‌نجێك خوشكه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌خكێنێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ ده‌ڤه‌ری‌ پشده‌ر "عمید عبداللە میر ئەحمەد" ڕایگه‌یاند، سه‌عات ٣:٣٠ خوله‌كی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌گوندی‌ قادراوای‌ سه‌ربه‌ ناحیه‌ی‌ سه‌نگه‌سه‌ر به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵ خوشكێكی‌ خۆی‌ خنكاندووه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 19 ساڵ بووه‌.

وتیشی‌: دوابه‌دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 406ی‌ یاسایی‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پشده‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ته‌رمی‌ كچه‌ خنکاوەکە دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ قه‌ڵادزێ‌ ، دواتر به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ یاسایی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ داده‌وه‌ری‌ سلێمانی‌ كراوه‌

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه