پانزه‌هه‌مین فێستیڤاڵی‌ گه‌لاوێژ كۆتایی‌ پێهات

ماڵپەری قەڵادزێ، فەرەیدون بێوار:

ئه‌مڕۆ پانزه‌هه‌مین فێستیڤاڵی‌ گه‌لاوێژ به‌دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵاتی‌ فێستیڤاڵ به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووانی‌ هه‌رسێ‌ بواری‌ (شیعر،چیرۆك، لێكۆڵینه‌وه‌) و خه‌ڵاتی‌ رێزلێنان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ئاماده‌بووان‌ كۆتایی‌ به‌چالاكییه‌كانی‌ هێنا.

وه‌ك نه‌ریتێكی‌ ساڵانه‌ی‌ بنكه‌ی‌ روناكبیری‌ گه‌لاوێژ، له‌22ی‌ ئه‌م مانگه‌دا له‌هۆڵی‌ ته‌وار له‌شاری‌ سلێمانی‌ پانزه‌هه‌مین فێستیڤاڵی‌ گه‌لاوێژ بە بەشداری میوانانی خۆماڵی و بیانی ده‌ستی‌ به‌چالاكیه‌كانی‌ كرد.

پاش پێشكه‌شكردنی‌ به‌رهه‌مه‌ به‌شدار بووه‌كانی‌ فێستیڤاڵ له‌ماوه‌ی‌ چوار رۆژی‌ فێستیڤاڵدا، ئه‌مڕۆ 25/11/2011 فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵاتی‌ هه‌ردی‌‌و خه‌ڵاتی‌ رێزلێنان‌و خه‌ڵاتی‌ فێستیڤاڵ كۆتایی‌ به‌چالاكیه‌كانی‌ هات.چیرۆكنووس شاڵاو حەبیبە، براوەی خەڵاتی یەكەمی چیرۆك لەم بارەوە راگەیاند "لەچاو ساڵان فیستیڤاڵەكە میوانی بیانی زێتر تێیدا بەشداربوون".

ئەوەشی وت "دەستەی لیژنەكان بۆ هەڵسەنگاندنی دەقەكان باش بوون". بەلام رەخنەی لە ئەدای فیستیڤاڵەكە گرت و وتی "لەرووی ئامادەكاری و رێكخستن و مێكانیزمی بەڕێوەبردنەوە كەم و كوڕی هەبوو و وەكو پێویست نەبوو". ئاشكراشی كرد كە بەگوێرەی پێویست كات نەدراوە بە بەشداربووان بۆ خوێندنەوەی دەقەكانیان بە تایبەتی بۆ لێكۆڵینەوەكان.

خه‌ڵاته‌كانی‌ پانزه‌هه‌مین فێستیڤاڵی‌ گه‌لاوێژ پێشكه‌ش به‌م به‌ڕێزانه‌ كرا:

*خه‌ڵاتی‌ یه‌كه‌می‌ چیرۆك بۆ چیرۆكنوس:-شاڵاو حه‌بیبه‌.

*خه‌ڵاتی‌ دووه‌می‌ چیرۆك بۆ چیرۆكنوس:-ئومێد حاجی‌ عوسمان.

*خه‌ڵاتی‌ سێیه‌می‌ چیرۆك بۆ چیرۆكنوس:-توانا ئه‌مین.

*خه‌ڵاتی‌ یه‌كه‌می‌ شیعر به‌هاوبه‌شی‌ بۆ هه‌ردوو شاعیر:1-به‌شدار سامی‌.2-سواره‌ نه‌جمه‌دین.

*خه‌ڵاتی‌ دووه‌می‌ شیعر به‌هاوبه‌شی‌ بۆ هه‌ردوو شاعیر:1-فاتمه‌ فه‌رهادی‌.2-ئازاد به‌هین.

*خه‌ڵاتی‌ سێیه‌می‌ شیعر به‌هاوبه‌شی‌ بۆ هه‌ردوو شاعیر:1-رێبین ئه‌حمه‌د خدر.2-پشتیوان عه‌لی‌.

*خه‌ڵاتی‌ یه‌كه‌می‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ:-گوڵاڵه‌ كه‌مانگه‌ر.

*خه‌ڵاتی‌ دووه‌می‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ:-سۆران ئه‌حمه‌د چۆمانی‌.

*خه‌ڵاتی‌ سێیه‌می‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ:-موحسین عوسمان.

*خه‌ڵاتی‌ بادینان بۆ شیعر‌و چیرۆك‌و لێكۆڵینه‌وه‌:-خه‌ڵاتی‌ یه‌كه‌می‌ شیعر بۆ (مه‌هدی‌ حاجی‌).-خه‌ڵاتی‌ یه‌كه‌می‌ چیرۆك بۆ (كیڤی‌ عارف).-خه‌ڵاتی‌ یه‌كه‌می‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ (تێلێ‌ ساڵح موسا).

*خه‌ڵاتی‌ هه‌ردی‌ ئه‌مساڵ بۆ به‌ڕێز:-وه‌رگێڕ‌و نوسه‌ر (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی‌).

*خه‌ڵاتی‌ بنكه‌ی‌ گه‌لاوێژ بۆ به‌ڕێزان:1-مانوێل مارتۆرێل-نوسه‌ری‌ ئیسپانی‌.2-گوڵته‌كین ئێمره‌-شاعیر‌و نوسه‌ری‌ تورك.3-دانیل باكس-نوێنه‌ری‌ رۆژنامه‌نوسان له‌په‌رله‌مانی‌ ئه‌ڵمانیا.4-د.گابرییلا یۆنان-خۆرهه‌ڵاتناس‌و لێكۆڵه‌ری‌ ئه‌ڵمانی‌.

*خه‌ڵاتی‌ رێزلێنان بۆ به‌ڕێزان:1-ره‌خنه‌گری‌ عێراقی‌ (یاسین نه‌سیر).2-نوسه‌ر‌و شاعیری‌ توركمان (ره‌مزی‌ چاوش).3-مامۆستا (جه‌مال خه‌زنه‌دار).

*خه‌ڵاتی‌ رێزلێنان بۆ به‌ڕێزان:1-مامۆستا (جاسم عاسی‌).2-شاعیری‌ پۆڵۆنی‌ (د.داریۆس له‌بیۆدا).3-شاعیر (نه‌وزاد ره‌فعه‌ت).4-به‌ڕێز (حه‌نا عه‌بدولئه‌میر رۆفۆ).5-دكتۆر (سه‌نا شه‌علان).6-خه‌ڵاتی‌ رێزلێنان بۆ هونه‌رمه‌ندای‌ شێوه‌كاری‌ خانه‌قین.7-خه‌ڵاتی‌ رێزلێنان بۆ كه‌ناڵه‌ گه‌لی‌ كوردستان‌و كوردسات، كه‌ رۆژانه‌ له‌هۆڵه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.

 

ح.ج

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه