پێشانگایەکی تایبەت بۆ گروپی کەرگەلی کوردستان

ماڵپەری قەڵادزێ:

كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی ڕێكه‌وتی 22/11/2011 به‌ڕێز(فه‌رهه‌نگ غه‌فور )به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر وه‌ به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز (نهاد قۆجه‌) قائمقامی هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان و هونه‌ر دۆستان چواره‌مین پێشانگای تایبه‌تی(عومه‌ر كڵۆڵ) سكرتێری گشتی گروپی كه‌رگه‌لی كورد له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری كرده‌وه‌ ,پێشانگاكه‌ زیاتر له‌ 40 تابلۆی له‌ وێنه‌ی فۆتۆو نوسراوه‌ دێكۆمینته‌كان كه‌ باس له‌ مه‌ینه‌تی كه‌ر ده‌كات نمایش كرابوو وه‌ چۆنیه‌تی روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئازاری ئه‌م گیان له‌به‌ره‌ ئه‌ده‌ن وپاراستنی مافه‌كانیان .

 

 

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه