لە ڕانیە گەنجێک کوژرا و باوکشی بریندارکرا

ماڵپەری قەڵادزێ:

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە بازاری قولەی شاری ڕانیە، تەقە لە دوکانێکی فەرش فرۆشکرا، لە ئەنجامدا گەنجێکی ٢٠ ساڵ بەناوی حسن خدر کوژراو باوکیشی کە خاوەنی دوکانەکەیە، ناوی خدر ئەحمەدە بە سەختی برینداربوو.

عه‌مید له‌شكر سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی رانیه‌ راگه‌یاند: بكوژه‌كه‌ ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرابووه‌، به‌ڵام هه‌ڵاتووه‌ و تاكو ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه‌، هەروەها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد هۆكاری رووداوه‌كه‌ تاكو ئێستا نه‌زاندراوه‌ و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه