کۆمەک و هاوکاری یەکییەتی هاوردەو ناردەنکاران گەیشتە لێقەوماوانی وان

ماڵپەری قەڵادزێ:

دوای گه‌یشتنی هاوكاری و كۆمه‌كی ئه‌ندامانی یه‌كیتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانیشتوانی شاری "وان" ی باكوری كوردستان ئه‌مرۆ به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و به‌هاوكاری مانگی سووری توركی هاوكاریه‌كان دابه‌شكرا .

شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:"كۆمه‌ك و هاوكاریه‌كان به‌ 125 هه‌زار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرا كه‌ بریتی بوون له‌ زیاتر له‌ 5 هه‌زار به‌تانی و یه‌ك هه‌زار فه‌رش و یه‌ك هه‌زار جل و به‌رگی پیاوان و ئافره‌تان و منداڵان كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه‌مانه‌وه‌ كۆكرابۆوه‌ راسته‌وخۆ دابه‌شمان كرد به‌سه‌ر ئه‌و خانه‌وادانه‌ی به‌هۆی زه‌مین له‌رزه‌كه‌ی شاری وان ده‌دربه‌ده‌ر بوون و له‌ژێر خێمه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن".

شێخ مسته‌فا وتیشی:" به‌پێی زانیاریه‌كان تائێستا زیاتر له‌ 650 ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه‌ و سه‌دان كه‌سیش بریندارن و ده‌یان كه‌سیش له‌ ژێر باڵه‌خانه‌ دارماوه‌كاندا بێ‌ سه‌روشوێنن، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ته‌واوی خانه‌واده‌كانی شاری وان یان له‌ ژێر خێمه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن یان په‌نایان بردووه‌ بۆ خزم و كه‌س كاره‌كانیان له‌ گوند و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ و له‌ ژیانێكی سه‌ختدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، بۆیه‌ بریارمانداوه‌ ئه‌مه‌ دوا هاوكاری نابێت و به‌رده‌وامین له‌ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریه‌كان تاوه‌كو كه‌لێنێكیان بۆ پربكاته‌وه‌".

 

 

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه