ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شاندی کوردی بچێته‌ به‌غداد


ماڵپه‌ڕی قه‌ڵانزێ:
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندی کوردی سه‌ردانی به‌غداد بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ هه‌لپه‌سێردراوه‌کان

به‌ پێی هه‌والێکی نینا مه‌حمود عوسمانی په‌رله‌مانتاری عێراقی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ که‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندی کوردی به‌سه‌رۆکایه‌تی " د. به‌رهه‌م سالح " ده‌گاته‌ شاری به‌غداد و له‌گه‌ل گه‌وره‌ به‌رپرسان و حکومه‌تی ناوه‌ندی گفتوگۆ و دانیشتن ساز ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ هه‌لپه‌سێرداوه‌کانی نیوان هه‌رێم و به‌غداد

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ سیاسیه‌کاندا کورد ئه‌بوایه‌ زووتر شانده‌که‌ی ره‌وانی به‌غداد لردبا بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌رکردن و گفتوگۆ سازکردن له‌گه‌ل حکومه‌تی ناوه‌ندی بۆ گه‌یشتن به‌رێگه‌ چاره‌ی کێشه‌کانی هه‌ردوو لادا..

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه