ئاواره‌گه‌ڕاوه‌كانی‌ بناری‌ قه‌ندیل له‌ ترس‌و نیگه‌رانیدا ده‌ژین

سەرچاوە، ئاوێنە:

ئه‌گه‌رچی‌ ماوه‌یه‌كه‌ تۆپبارانه‌كانی‌ ئێران بۆناوچه‌سنوریه‌كانی پشده‌ر راوه‌ستاوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌شیكی‌ زۆری‌ ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ گونده‌كانیان، به‌ڵام تائیستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ هیچ دڵنیاییه‌كایان پی نه‌دراوه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ جاریكی‌ ترو له‌ وه‌رزی‌ سه‌رماو زستاندا ئاواره‌ نابنه‌وه‌.

هۆشه‌نگ سه‌روچاوه‌یی‌،ئاوێنه‌: حاجی سمایل یه‌كێكه‌ له‌و ئاوارانه‌ی‌ كه‌ چه‌ند رۆژیكه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ گونده‌كه‌ی‌ خۆی‌‌و به‌ سایتی‌ ئاوینه‌ی‌ راگه‌یاند: ئێمه‌ 8 سه‌رخیَزانین، دوای‌ ئاواره‌ بونێكی زۆر چه‌ند رۆژیكه‌ له‌كامپی‌ گۆجار به‌ره‌و گونده‌كه‌ی خۆمان گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، به‌ڵام تائیستایش ترسمان هه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌جاریكی‌ تر تۆپبارانمان بكه‌نه‌وه‌.

ته‌ها ئه‌بوبه‌كر خه‌ڵكی گوندی‌ پشتئاشانه‌‌و به‌هۆی‌ تۆپبارانی ئێرانه‌وه‌ ئاواره‌ی‌ قه‌ڵادزێ بووه‌، به‌ سایتی ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند: له‌وه‌ته‌ی‌ تۆپبارانه‌كان وه‌ستاوه‌ ئیمه‌یش گه‌ڕاوینه‌ته‌وه‌ گونده‌كانمان ،به‌ڵام له‌ئیستاوه‌ كه‌وه‌رزی‌ سه‌رمایه‌و بژیوی‌ ژیانمان به‌ره‌وسه‌ختر ده‌روات، ترسی‌ ئه‌وه‌مان لاماوه‌ كه‌جاریكی‌ تر ئێران تۆپبارانی‌ ناوچه‌كه‌نمان بكاته‌وه‌، چونكه‌ تائیستا زه‌مانه‌تیكمان له‌لایه‌ن هیچ كه‌سیكه‌وه‌ پی نه‌دراوه‌ كه‌جاریكی‌ تر ئاواره‌ناكرێینه‌وه‌.

ئه‌وهاووڵاتیه‌ كه‌ ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ گونده‌كه‌ی‌ خۆی‌ داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد دڵنیایان كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌توانن درێژه‌ به‌ژیانیان بده‌ن‌و جارێكی تر به‌ر په‌لاماری‌ تۆپخانه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئێران‌و توركیا ناكه‌ونه‌وه‌.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا قایمقامی‌ قه‌زای‌ پشده‌ر به‌ سایتی ئاویَنه‌ی‌ راگه‌یاند: له‌ئیستاوه‌ به‌شیَكی‌ زۆری‌ ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ گونده‌كانی خۆیان، به‌ڵام ئێمه‌ ناتوانین هیچ دڵنیایی‌‌و زه‌مانه‌تێكیان بده‌ینێ، چونكه‌ تۆپبارانه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ئیمه‌دانیه‌.

قایمقامه‌كه‌ی‌ قه‌زای‌ پشده‌ر وتیشی: ئه‌و ئه‌ركه‌ی‌ كه‌له‌سه‌ر ئیمه‌بووه‌ له‌كاتی‌ تۆپبارانه‌كاندا جێبه‌جێمان كردووه‌، توانیومانه‌ ته‌واوی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین.

ئه‌مساڵ بۆماوه‌ی‌ چه‌ندمانگیك ئێران‌و توركیا به‌بیانوی‌ هه‌بونی‌ هیزه‌كانی‌ پژاك‌و PKKه‌وه‌‌ به‌سه‌ختی‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی قه‌زای‌ پشده‌ریان تۆپ باران كرد، ئه‌مه‌یش جگه‌ له‌كوژران‌و برینداركردنی ده‌یان كه‌س، به‌ سه‌دان گوندنشین‌و ره‌وه‌ندی سنوره‌كه‌ی ئاواره‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ (كامپی‌ گۆجار، كامپی‌ پردی‌ مه‌نگورایه‌تی‌، دۆلی‌ شه‌هیدان كرد.

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه