دیاری پله‌ی یه‌كه‌م له‌ ئه‌مریكاوه‌ گه‌یشت

ماڵپەری قەڵادزێ:

كاتژمێر 11ی سه‌ر له‌به‌یانی رێكه‌وتی 29-9-2011ئه‌و دیاریه‌ی كه‌ له‌ پێشبركێ‌ ی فیستیفاڵی زانكۆی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌مریكی(ئه‌نته‌ر ئه‌كتیف كۆلێژئۆف ته‌كنه‌لۆجی) گه‌یشته‌ دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێرو له‌لایه‌ن به‌رێز( د.شه‌ماڵ حه‌وێزی ) به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر پێشكه‌ش كرا به‌هونه‌رمه‌ند (رزگار خانه‌قینی) سه‌رۆكی تیپی موزیكی خانه‌قین كه‌ له‌و فیستیفاله‌ به‌شداری كردبو وه‌ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا دواتر له‌لایه‌ن (د.شه‌مال حه‌وێزی) ده‌سخۆشی لێكرا بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌ده‌ستی هێناوه‌ و به‌ڵینی زیاترپشتگیری خۆی دوپات كرده‌وه‌ بۆ هه‌موو كارێكی هونه‌ری و رۆشنبیری كه‌ میلله‌تی كورد بێشه‌نگی بكات و ناوی ده‌ركه‌وێت له‌ میدیا بیانیه‌كان جێ‌ ی باسه‌ ئه‌م ڤیستیڤاله‌ زیاتر له‌ 2000 كه‌س به‌شداریان به‌ چه‌ند دیمه‌نیكی ڤیدێویی كردبوو جێگای خۆشحاڵیه‌ ئه‌م لاوه‌ كورده‌ پله‌ی یه‌كه‌می هێناوه‌.

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه