دانیشوانی سەنگەسەر داوای خزمەتگوزاری دەکەن

ماڵپەری قەڵادزێ:

ژمارەیەک لە دانیشتوانی شارۆچکەی سەنگەسەر لە یاداشت نامەیەکدا، کە ئاراستەی سەرجەم لایەن پەیوەندیدارەکان کراوە، داوای خزمەتگوزاری زیاتر دەکەن بۆ ناوچەکەیان، ئەمەش دەقی یاداشتەکەیانە:

 

"بۆ به‌ریزان :

1. نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌ریم له‌ پاریزگای سلیمانی

2. نوینه‌ری سه‌رۆكی هه‌ریم له‌ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر

3. نوینه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریم له‌ سلیمانی

4. نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان – لقی سلیمانی

5. نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق – لقی سلیمانی

6. پاریزگای سلیمانی

7. ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای سلیمانی

8. قائیمقامیه‌تی قه‌زای پشدەر

بابه‌ت : داواكاری

ئیمه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵیك له‌ ڕۆشنبیران ومامۆستایانی ئایینی و نوسه‌ران و مامۆستایان و پزیشكان و قوتابیانی زانكۆ له‌ سنووری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر و ده‌وروبه‌ری لیره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌م چه‌ند داواكاریانه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ جیبیه‌جی بكه‌ن ، چونكه‌ به‌راستی خه‌لكی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر و ده‌وروبه‌ری هه‌رده‌م بوون به‌ قوربانی شه‌ره‌كانی دژ به‌ حكومه‌تی به‌عس و دواتریش شه‌ره‌كانی ناوخۆو و ده‌وریكی بالای بینه‌وه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن له‌ شۆرشه‌كانی كورردا، به‌لام زۆر به‌ داخه‌وه‌ تاكو ئیستا نه‌ حكومه‌ت و نه‌ هیچ لایه‌نیكی سیاسی به‌ جدیه‌وه‌ به‌ده‌م داخوازییه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌وه‌ نه‌بووه‌ بۆیه‌ به‌ باشمان زانی یاداشت نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌م به‌ریزانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بكه‌ین و هیوادارین چیتر داواكاریه‌ ئاسایی و یاساییه‌كانمان پشت گوێ‌ نه‌خرێن و ئاوریكی جدی له‌م شاره‌ بده‌نه‌وه‌

داواكارییه‌كان:

• دروست كردنی كتیبخانه‌یه‌كی گشتی هاوچه‌رخ

• دروست كردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌گه‌ل دابین كردنی گشت چیداویستی و كارمه‌نه‌ند

• به‌ جووت ساید كردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی ناو بازاری سه‌نگه‌سه‌ر

• دروست كردنی 3 – 6 قوتابخانه‌ی تر بۆ قۆناغەكانی ینه‌ره‌تی و ئاماده‌یی

• دروست كردنی مزگه‌وت بۆ ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ مزگه‌وتیان نییه‌

• قیرتاوكردنی هه‌موو ئه‌و كۆلانانه‌ی تاكو ئیستا قیرتاو نه‌كراون

• دروست كردنی ریكاو بان بۆ هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌رن وه‌ له‌گه‌ل قیرتاو كردنیان

 

كۆمه‌لیك له‌ گشت چین و توێژه‌كانی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر و ده‌وروبه‌ری

27-09-2011 "

 

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه