ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕانیە چوار کەسی کردە قوربانی

ماڵپەری قەڵادزێ:

سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای نێوان ڕانیە _ سەرکەپکان، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە دوو لەسەرنشینەکان، کە خەڵکی ڕانیەم گیانیان لەدەستدا و دووەکەی تریش ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. پۆلیسی هاتوچۆش  هۆکاری ڕووداوەکەی بۆ خێرایی لێخوڕین گێرایەوە.

جێی گوتنە، بە هۆی پابەند نەبوونی شۆفێرانەوە بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی ڕێگاوبانەکان، ڕۆژانە چەندین کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیان لەدەست دەدەن و دەبنە قوربانی.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه