هاووڵاتیانی هەڵەبجە یاداشتێک ئاراستەی سەۆکایەتییەکان دەکات

ماڵپەری قەڵادزێ 
لە یاداشتێکیاندا هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە، یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرجەم سەرۆکایەتییەکانیان کردووە و تێیدا داوای ئاوڕدانەوەی جددی دەکەن، بۆ ئاوەدان کردنەوەی شارەکەو پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری، هەروەها داوا دەکەن، وەکو ساڵانی ڕابردوو مامەڵەی ڵەگەڵدا نەکرێت، ئەمەش دەقی یاداشتەکەیە:


((یاداشتى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ))
- سه‌رۆك كۆمارى عێراق
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
- سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
- په‌رله‌مانى كوردستان
- وه‌زاره‌تى پلاندانان
- وه‌زاره‌تى دارایی
- وه‌زاره‌تى شاره‌وانى 
- پارێزگارى سلێمانى
پاش سلاَو رِێز...

به‌رِێزان وه‌ك ده‌زانن هه‌ڵه‌بجه‌ شارى ئه‌ده‌ب و مه‌عریفه‌و ناسنامه‌ى گه‌لی كورده‌، وه‌ شارێكه‌ پشكى شێری به‌ركه‌وتووه‌ له‌ قوربانیدانء كاولكاریدا له‌سه‌ر ده‌ستى ده‌سه‌لاَته‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى ولاَتى عێراق، 16/3/1988 دیارترین كاره‌ساتى ئه‌م شاره‌یه‌ كه‌ بوویه‌ ناسنامه‌ى مه‌زڵومیه‌تى گه‌له‌كه‌مان، بۆیه‌ به‌ئه‌ركى سه‌رشانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ده‌زانین كه‌ ئاورِى زیاتر له‌م شاره‌ بداته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى.
به‌رِێزان:
ئێمه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ چینء توێژه‌كانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌پێویستى ده‌زانین ئه‌م یاداشته‌ ئارِاسته‌ى ئێوه‌ بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ى تایبه‌ت به‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌، چونكه‌ ئه‌م شاره‌ پاش ئه‌و كاره‌ساته‌ 100% كاولكارى گرتیه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ زیاتر پێویستى به‌ ئاورِدانه‌وه‌ى راسته‌وخۆ هه‌یه‌ كه‌ سالاَنه‌ بودجه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ دابین بكرێت تاوه‌كو ئه‌و ئاسه‌وارى كاولكارییه‌ى بنه‌برِ بكرێتء به‌پێی ئه‌و قور بانیانه‌ى به‌رى كه‌وتووه‌ خزمه‌ت بكرێت.
داواكارین له‌ ئێوه‌ى به‌رِێز له‌ بودجه‌ى ساڵی (2011) دا شارى هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌رى وه‌ك ساڵى رابردوو مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌كرێتء به‌گوێره‌ى ئه‌و پێداویستییانه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى بودجه‌ى بۆ ته‌رخان بكرێـت.
هیوادارین پێش ئه‌وه‌ى بودجه‌ى ساڵی 2011 په‌سه‌ند بكرێت كارى جدى له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییه‌ى خه‌ڵكى به‌ش مه‌ینه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێت.
ناوی ئه‌و حیزب و ریكخراوانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و فه‌رمانگه‌حكومی و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی پشتگیری یاداشتی هه‌ڵه‌بجه‌یانكرد .

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه