سێ گەنجی کورد لە دەریای ئیجەدا خنکان

ماڵپەری قەڵادزێ:

بە پێی ئاژانسەکانی هەواڵ، لەچەند رۆژی ڕابردوودا، لەکاتی تێپەڕکردنی سنوری نێوان تورکیا _ یۆنان، بەلەمێکی کۆچبەر گوێزەرەوەی نایاسایی لە دەریای ئیجەدا تێکشکاوە، تیمەکانی پشکنینی دەریایی یۆنانیش گەیشتوونە شوێنی ڕووداوەکە، چەند تەرمێکیان دۆزیوەتەوە، کە سێ لەمانە کوردن و  خەڵکی هەرێمی کوردستانن، تەرمەکان گەڕێنراونەتەوە تورکیا و لەوێ پشکنینی تەواویان بۆ دەکرێت، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە سەرجەم پەنابەرەکان بەلەمە تێکشکاوەکە خنکابن.

جێی گوتنە، کە ساڵانە دەیان کۆچبەر لە نێوان سنورەکانی تورکیا و یۆنان و ئیتاڵیادا ڕووبەڕووی کارەسات دەبنەوە، دەبنە قوربانی.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه