په‌لاماردانى ئاسۆس هه‌ردى ئیدانه‌ ده‌كه‌ین

 

ماڵپەری قەڵادزێ:

لە ڕاگەیەنراوێکدا گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان، هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی ئیدانە دەکەن، داوا لە بەرپرسانی ئەمنی سلێمانی دەکەن، پەلە بکەن لە دۆزینەوەی تاوانباران، ئەمەش دەقەکەیەتی:

" بۆ: ڕای گشتی

گروپی‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان په‌لاماردانی‌ خاوه‌ن ئیمتیازی‌ كۆمپانیای‌ ئاوێنه‌ و سه‌رنوسه‌ری‌ یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌هلی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌توندی‌ ئیدانه‌ ده‌كات و وێڕای‌ نیگه‌رانیمان پشتگیری‌ له‌و به‌ڕێزه‌ ده‌كه‌ین چونكه‌ قه‌ڵه‌مێكی‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تی‌ و مامۆستایه‌كی‌ بوێری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌هلی‌ كوردییه‌ وه‌كو گروپی‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان داوا له‌به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ین په‌له‌ بكه‌ن له‌دۆزینه‌وه‌ی‌ تاوانباران و ڕێگه‌نه‌ده‌ن داڵده‌بدرێن لای‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك و ده‌بێت زۆر زوو بدرێنه‌ دادگا و ڕێگه‌ نه‌درێت كاری‌ له‌مشێوه‌یه‌ دووباره‌بكرێته‌وه‌.

گروپی‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان "

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه