‌ خالیدی‌ خووله‌ سوور : دڵنیا كراوین كه‌ ته‌سلیمی‌ دادگا ناكرێین ‌

ماڵپەری قەڵادزێ:

خالیدی‌ خووله‌ سوور یه‌كێك له‌ موسته‌شاره‌كانی‌ پێشووی‌ سه‌رده‌می‌ حیزبی‌ به‌عس ده‌ڵێت" له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورده‌وه‌ دڵنیا كراوین كه‌ ته‌سلیمی‌ دادگا ناكرێین.

له‌ میانی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ NRT خاليدى خوولة سوور وتی‌" دوای‌ ده‌رچوونی‌ بریاری‌ ده‌ستگیركردنمان ، شاندێك له‌ ریش سپی‌ و پیاو ماقوڵ و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان سه‌ردانی‌ كاك كۆسره‌ت ره‌سول ره‌سول-یان كردوه‌و له‌رێگه‌ی‌ ئه‌ویشه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ كاك مه‌سعود بارزانیه‌وه‌ كراوه‌و ئه‌ویش دڵنیای‌ كردوین كه‌ هیچ یه‌كێك له‌و موسته‌شارانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داوا كراون ته‌سلیمی‌ دادگا ناكرێین.

پێشتر دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی‌ عێراق بریاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ 258 موسته‌شارو تۆمه‌تباری‌ ئه‌نفالی‌ ده‌ركردو دواتر وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بریارێكی‌ نوێی‌ بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ده‌ركرد ، به‌لاَم تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر نه‌كراون.

فۆتۆ: هەوراز ئەمین

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه