ڕێكخراوی ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕاگەیەنرا

ماڵپەری قەڵادزێ:

لە بەیانێکدا، لە بەرانبەر یەکخستن و تۆکمەتر کردنی پەیوەندییەکانیان، رۆژنامەنوسانی ڕۆژهەڵات لە هەوڵی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوێکدان، کە دوورە لە کاریگەری پارت و حزبەکان، ئەمەش دەقی بەیانەکەیە:

 

"بۆ: ڕای گشتی كوردستان

بۆ: دەزگاكانی ڕاگەیاندن

لەهەبوونی بۆشاییەكی ڕێكخراوێكی تایبەت بەڕۆژنامەنووسان و نووسەران و خوێندەوارانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئێمە وەكو ژمارەیەك ڕۆژنامەنووسی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و لەناوخۆی ڕۆژهەڵات و هەرێمی كوردستان و دەرەوەی وڵات دوای چەندین كۆبونەوە و وتووێژكردن سەرەنجام گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كەڕێكخراوێكی ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕابگەیەنین و سەرەتاش كارەكانمان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دەبێت و هەوڵ دەدەین دوای تەواوبوونی پەیڕەوپڕۆگرام لەلایەن دەستەیەكی یاسایی و پسپۆڕ لەڕاگەیاندنەكان بڵاویدەكەینەوە و سایتێكی تایبەت بەڕێكخراوەكە دەخەینە بەرنامەی كارەوە و دەرگای پەیوەندیش لەگەڵ سەرجەم ڕێكخراوەكانی تری كراوەیە و هەروەها دەرگای ئەندامێتیش بۆ هەموو كوردێكی ڕۆژهەڵاتی خوێندەوار واڵایە بەپێویستی دەزانین ئاگادارتان بكەینەوە لەڕێگەی تۆڕی ئینتەرنێت بەئیمەیل و فەیس بووك لەهەموو چالاكیەك ئاگادارتان دەكەینەوە هەروەها داواش لەڕاگەیاندنەكان دەكەین ناساندنی ڕێكخراوەكە هاوكارمان بن زۆریش گرینگە لەسەر كوردستانیانی ڕۆژهەڵات ئەم ڕێكخراوەیە بەهی خۆیان بزانن و لەوە دڵنیابن كەڕێكخراوێكی تەواو سەربەخۆ و بێلایەنە و لەژێر كاریگەریی هیچ پارت و لایەنێكی سیاسیدا كارناكات بەڵكو زیاتر كاردەكات كەببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ساڵانەش ڕاپۆرتی خۆی لەسەر ڕەوشی ڕاگەیاندن و بڵاوكردنەوە لەڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ ڕای گشتی كوردستان و جیهان بڵاودەكاتەوە ئەمەش تەنیا بەهاوكاری ئێوە دەكرێت.

 

 

ڕێكخراوی ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

24-8-2011"

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه