لە ئەجامی هێرشەکان حەوت نەفەر لە پشدەر دەبنە قوربانی

ماڵپەری قەڵادزێ:

لە درێژەی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بە بیانویی بوونەی گەریلاکانی پەکەکە، بۆ سەر ناچەکانی قەندیل، دوای نیوەڕۆی یەکشەممە، حەوت ئەندامی خێزانیك، کە لە ئۆتۆمبیلێکدا بوون، لە سەر ڕێگەی کورتەک - سەنگەسەر، دەبنە قوربانی. هەمان ڕۆژ لە مەراسیمێکی شایستەدا، لەگەڵ سوتاندنی ئاڵای تورکیا، تەرمەکانیان لەشاری ڕانیە بە خاک سپاردن.

ناوی قوربانییەکان: حسێن مسته‌فا حه‌سه‌ن، رێزان حسێن مسته‌فا، سونیا شه‌ماڵ حه‌سه‌ن، سۆلین شه‌ماڵ حه‌سه‌ن، زانا حسین مسته‌فا، مێر حاجی مام كاك، ئوسكار عوزێر حه‌سه‌ن

جێی گوتنە، بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو، هەردوو دەوڵەتی دراوسێ، بە بیانووی بوونی هێزەکانی پەژاک و پەکەکە، دەستدرێژی دەکەنە سەرخاکی هەرێمی کوردستان و زیانی گەورەی گیانی و ماددی بە خەڵکی ناوچەکە دەگەیەنێت.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه