گروپی جازی ئه‌ژین كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دا

ماڵپەری قەڵادزێ:

به‌ بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی تابڵۆ مۆڵ رۆژی سێشه‌مه‌ ئه‌مرۆ كاتژمێر 10 شه‌و به‌ كاتی هه‌لێر تیپی جازی ئه‌ژین كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ به‌ به‌شداری گۆرانی بێژ (كاروان سه‌لاح) ئه‌نجام دا،( سه‌لاح نه‌جمه‌دین ) سه‌رۆكی تیپی جازی ئه‌ژین بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌م شێوه‌ هاته‌ ئاخاوتن: به‌ هاوكاری گروپی جازی ئه‌ژین كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ له‌ كاتژمێر 10 شه‌و به‌ بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی تابلۆ مۆڵ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ نێو تابڵۆ مۆڵ ئه‌نجام درا كه‌ چه‌ند ژه‌نیارێكی باشی كوردستانمان له‌گه‌ڵ بوو به‌ هیوای ئه‌وه‌ین بتوانین كاتێكی خۆش بۆ هه‌موو لایه‌ك دروست كردبێت و لێره‌شه‌وه‌ پیرۆزباویه‌كی گه‌رم له‌ سه‌رۆكی تابڵۆ مۆڵ ده‌كه‌م هیوادارم ئه‌وانیش بتوانن خزمه‌ت به‌ كوردستان و شاری هه‌ولێر بكه‌ن .

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه