یەکییەتی هاوردەکاران ناڕەزایی بەرانبەر تۆپبارانەکان دەردەبڕن

ماڵپەری قەڵادزێ:

یەکییەتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان، لە بەیاننامەیەکدا، ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر هێرشەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئێران دەردەبڕن، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

"به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌یاننامه‌

ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ جاری دووه‌م ناره‌زایی خۆمان ده‌رده‌برین به‌ تۆپ بارانكردنی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ وه‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین وه‌ داواكارین به‌ زوترین كات رابگیرێت چونكه‌ به‌رده‌وامی ئه‌و تۆپ بارانكردنه‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌ك خستنی كاری بازرگانی له‌ سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان, وه‌ك ئاشكرایه‌ هه‌رێمی كوردستان زۆرترین كاڵای ئێرانی سه‌رف ده‌كات وه‌ زیاتر له‌ 400 كۆمپانیای ئێرانی ئۆفیسی هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و زیاتر له‌ 1300 كۆمپانیای كوردستانیش كاری بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات,به‌گشتیش په‌یوه‌ندی یه‌كی بازرگانی باش هه‌یه‌ له‌ نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆیه‌ راگرتنی تۆپبارانكردنی سنوره‌كان, به‌هێزتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی یه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه‌....

یه‌كێتی هاورده‌ و ناردن كارانی هه‌رێمی كوردستان"

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه