سێ هاووڵاتی‌ به‌تۆپبارانی‌ ئێران برینداربوون

سەرچاوە، هاووڵاتی:

ئێران له‌ تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وامه‌‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ سێ هاووڵاتی‌ برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند “به‌هۆی‌ تۆپبارانه‌كانی‌ ئێرانه‌وه‌ سێ هاوڵاتی‌ نیشته‌جێی گوندی‌ سونێ سه‌ر به‌ قه‌ڵادزێ، به‌ناوه‌كانی‌ ئیبراهیم عه‌بدوڵا 27 ساڵ، یه‌عقوب فه‌قێ عه‌زیز، ماجید عه‌بدوڵا برینداربوون”.

هه‌روه‌ها وتی‌ “برینی‌ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان سه‌خته‌”.

به‌برینداربوونی‌ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌، رێژه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌هۆی‌ تۆپبارانه‌كانی‌ ئێرانه‌وه‌ گه‌یشته‌ 4 هاووڵاتی‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ ژنێك به‌ناوی‌ مه‌نیجه‌ عومه‌ر له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا برینداربوو.

هاوكات، تۆپبارانی‌ چڕی‌ ئێران بۆ سه‌ر سنور تائێستاش (كاتژمێر:8:20) خوله‌كی‌ ئێواره‌ به‌رده‌وامه‌‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ هاوڵاتیان به‌و هۆیه‌وه‌ ئاواره‌بوون.

محه‌مه‌د گربداخی‌

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه