پێکدادان له‌نێوان خوێندکاران و هێزه‌ ئه‌منییه‌کاندا رویدا

 

سه‌رچاه‌وه‌: سبه‌ی 
دژی بڕیاره‌که‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، خوێندکارانی ئاماده‌ییه‌کانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداناڕه‌زاییه‌کانی خوێندکارانی ئاماده‌یی دژی بڕیارێکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) خوێندکارانی ئاماده‌یی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر خۆپیشاندانێکیان به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا.

خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی خوێندکارانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر که‌ ده‌یان خوێندکار به‌شدارییان تێدا کرد، له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاری قه‌ڵادزێ ئه‌نجامدراو خوێندکاران داوا ده‌که‌ن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ناوی سیسته‌می نوێی خوێندنه‌وه‌ داویه‌تی هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه‌و پێیان وایه‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندکاراندا نییه‌، داواش ده‌که‌ن تاقیکردنه‌وه‌ی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی له‌سه‌ر (100) نمره‌ ئه‌نجامبدرێت.
هه‌ر له‌میانی خۆپیشاندانه‌که‌داو بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران، پێکدادان له‌نێوان خوێندکاران و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی پۆلیس و ئاسایشدا رویداو چه‌ند خوێندکارێک روبه‌ڕوی لێدان بونه‌وه‌.
له‌هه‌مانکاتدا پۆلیسی چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی شاری رانییه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی خۆپیشاندانه‌که‌و تائێستاش خۆپیشاندان به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه