یادی راگواستنی قه‌ڵادزێ و ده‌وربه‌ری ده‌كرێته‌وه‌

سەرجاوە، پیوکەی میدیا:

بڕیاره‌ به‌یانی 26-6 له‌ شاری قه‌ڵادزێ یادی 22 ساڵه‌ی راگواستنی خه‌ڵكی پشده‌ر بكرێته‌وه‌و مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌كه‌ش چه‌ند چالاكییه‌ك به‌خۆوه‌ ببینێ كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانییه‌وه‌ ئاماده‌كاری بۆ كراوه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ مه‌لا به‌هائه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی سلێمانی رایگه‌یاند: بۆ یادكردنه‌وه‌ی به‌ زۆر راگواستنی دانیشتوانی شاری قه‌ڵادزێ و ناحیه‌و گونده‌كانی پشده‌ر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان له‌ مه‌راسیمَكدا كه‌ چه‌ند چالاكییه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌و چالاكییه‌كانیش بریتین له‌ كردنه‌وه‌ی پیشانگای تایبه‌ت به‌وێنه‌كانی قه‌ڵادزێ به‌وێرانه‌یی و به‌ئاوه‌دانی، هه‌روه‌ها نیشاندانی فلیمێكی دیكۆمێنتی تایبه‌ت به‌راگواستن و وێرانكردن و لادانی به‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌رێك له‌ ده‌روازه‌ی قه‌ڵادزێ.

له‌ كۆتایی مه‌راسمیمه‌كه‌شدا بڕاره‌ هوڵێك كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌ قه‌لادزوێ دروست كراوه‌ بكرێته‌وه‌

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ رۆژی 26-6-1989دا رژێمی روخاوی به‌عس خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ و سه‌نگه‌سه‌رو ژاراوه‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری راگواسته‌ ئۆردوگا زۆره‌ ملێكانی نزیك هه‌ولێرو سلێمانی.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه